١٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٣:٥٦
تاقمی ترۆریستی مۆنافقین ڕەشەکوژترین تاقمی ترۆریستی لە جیهان

سەرۆکی هێزی دادەڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : تاقمی ترۆریستی مونافقین لە ڕیزی ڕەشەکوژترین تاقمەکانی ترۆریستی جیهان و داعشی زمانی خۆیان بوون .

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری  ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ،ئایەتۆڵڵا سادق ئامۆلی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئیران رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دادەڤانی وڵات بە ئاماژە بەوەی کە تاقمی ترۆریستی مۆنافقین لە سەرەتای ئینقلابەوە تا ساڵانی دوور و درێژ دەستی داوەتە تووندو تیژانە ترین تاوانکارییەکان ولە  خراپترین ڕەویشتەکان کەڵکی وەرگرتووە ، وگەورە پیاوان و کەسانی بە دین وئیمان و ئیمامانی جۆمعەی گەلی ئێران یان ترۆرکردووە ووتی : ئەم تاقمە زیاتر لە ١٧ هەزار تێرۆری لە ئێران دا ئەنجام داوە .

ئایەتۆڵڵا سادق ئامۆلی لاریجانی ووتیشی :  ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وهەروەها ئەمریکایی لە تاقمی ترۆریستی مۆنافقین لاگری دەکەن .

تاقمۆکەی ترۆریستی مۆنافقن لە شەڕی داسەپاو ی ڕەژیمی بەعسی ئێراق دژی ئێران بە سەقامگیر بوون لە پێگەی ئەشرەف لە پارێزگای دیالە ی ئێراق ، لە تەنیشت بەعسییەکان تاوانکاری زۆریان لە دژی خەڵکی ئێران و ئێراق ئەنجام داوە .

تاقمی ترۆریستی مۆنافقین ماوەیەکی زۆر لە لایەن ئەمریکا ویەکێتی ئەوروپاوە  وەکوو تاقمی ترۆریستی لە لیستەی نێو دەوڵەتی ڕێکخراوەکانی ترۆریستی دا بوو وپاشان بە خۆوەردانی ئەمریکا لەم لیستەیە چووە دەر .

مۆنافقین لە کارنامەی خۆیان کردەوەگەلێک وەکوو ترۆر ، مرۆڤ ڕفێنی ، قاچاخی ئینسان ، فڕۆکە ڕفێنی ، پارەگل دانەوە ، دزی چەکدارانە، قاچاخی مادە هۆشبەرەکان ، ڕەگەز کوژی و هەر چەشنە چالاکی تێکدەرانەیان هەیە کە خویشیان دانیان داناوە بە سەر ئەوان دا ....

کۆتایی کورتە نامە/310